AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٠ ١٠:٥٥

بەرپرسی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە:

ڕێگری ناکەین لە هاتنی سوپای عێراق بۆ هەرێمی کوردستان

ڕێگری ناکەین لە هاتنی سوپای عێراق بۆ هەرێمی کوردستان

سکرتێری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند کە ئێمە ڕێگری ناکەین لە هاتنی هێزەکانی سوپای عێراق بۆ هەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند کە ئێمە ڕێگری ناکەین لە هاتنی هێزەکانی سوپای عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و ئیدارەی هەواڵگری سەربازی و دامودەزگا ئەمنییە نەتەوەییەکان لە هەرێم، بنکەیان هەیە.

یاوەر لە لێدوانێکدا وتی: ئێمە حەشدی شەعبی بە هێزی فەرمی و پابەند و یاسایی بە پێی پەسەند کراوی پەرلەمانی عێراق دەزانین کە هەزاران شەهید و گیانبازیان لە ڕێگای بەرگری وڵات داوە.

ناوبراو جەختی کرد: هێزی پێشمەرگە بە پێی دەستوور، بەشێک لە هێزە سەربازییەکانی عێارقە کە ئەرکیان پارێزەری لە هەرێمی کوردستانە و ئێمە بە تەواوی توانمانەوە ئامادەی بەرگری لە عێراقین.

جەبار یاوەر لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەگەری هەڕەشەیەک بکرێتە سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هێزەکانی فیدراڵ بە پێی ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر دێنە هەرێم و هەروەها هێزەکانی پێشمەرگەش دەتوانن بچنە ناو پارێزگاکانی دیکە و هەروەک بینرا لە کردەوەشدا کە بۆ شەڕی ئازاد کردنی شارەکان لەوانە فەلووجە و موسڵ بەشداری کرد.

News ID 38916

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha