AP ١٤٠٠ خەرمانان ٨ ١٤:٤٣

هەواڵدەریی فەرەنسا راپۆرتی دا؛

بێ ئاوی هەڕەشەیەکی گەورە بۆ ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا

بێ ئاوی هەڕەشەیەکی گەورە بۆ ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا

ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا لە پاڵ هەڕەشەی هەمیشەیی تورکیا لەگەڵ کێشەی کەم ئاویەکی بێ وێنە بەرەوڕوویە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاپۆرتە جیاوازەکان لەوانە ڕاپۆرتی چەند مانگ لەمەوپێشی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاستی ئوی ڕووباری فراتی سووریا کە لە تورکیاوە سەرچاوە دەگرێت بە شێوەیەکی بێ وێنە کەم بووەتەوە. هەواڵدەری فەڕەنساش لە ڕاپۆرتێکی نوێدا نسیبەت بە بەبیابان بوونی بەشێکی گەورە لە سووریا بەتایبەتی ناوچەی پەراوێزی ڕووباری فرات و بێ ئاویی بەربڵاوی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردی سووریا هۆشداریی داوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان نزیک لە سەدا 90ی ئاوی ڕووباری فرات لە تورکیاوە دابین دەبێت و تورکیا بە گوێرەی ریککەوتنی 1987 ئیزن دەدات هەر چرکە 500 مەتری چوارگۆش بچێتە ناو سووریا. بەڵام ئەندازیاران دەڵین ئەو ڕێژەیە بۆ 200 مەتری چوار گۆش دابەزیوە.

لە حاڵێکدا کە لایەنە کوردییەکان باس لە سەر ئەوە دەکەن کە تورکیا لەو ڕێگایەوە گوشار دەخاتە سەر ئیدارەی خۆسەر بەڵام دیپلۆماتە تورکەکان دەڵێن ئەوە پاگەندەیە و ڕەتی دەکەنەوە و ئەو دابەزینە بەهۆی وشکەساڵی بێ وێنەیەکە کە لە تورکیاوە رووی داوە نەک هۆکاری سیاسی.

News ID 38890

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha