بە پێی هەواڵی مێهر، ئەحمەد خوسرەوی وتی: لە دواهەمین کۆبوونەوەی شاندی ڕێکخراوەی پیشە بچووک و شارۆچکە پیشەسازییەکان، دروستکردنی شارۆچکەی گەورەی پیشەسازیی کوردستان پەسەندکرا.
ئەو وتیشی: لە ساڵی 69 تا ئێستا ئەم پرۆژە شوێنگیری دەکرێت و لێکدانەوەی بۆ دەکرێت. بە پێی ئەوەی کە یەکێک لە لەمپەرەکانی پیشەسازی لە کوردستان کەم بوونی زەوینە، جێبەجێ کردنی ئەم پرۆژە بێگومان کێشەکە چارەسەر دەکات.
خوسرەوی ڕایگەیاند: هەزار و 400 دۆنم زەوین بۆ چێکردنی ئەم شارۆچکە پیشەسازییە لەبەرچاو گیراوە کە لە قۆناغی یەکەمدا 713 دۆنم وەکوو شارۆچکەی گەورەی پیشەسازی دیاری دەکرێت.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەم شارۆچکە دەکەوێتە نێوان شارەکانی دیواندەرە، بیجاڕ و سنە، ڕوونی کردەوە: لەم شوێنەدا دابین کردنی پێداویستی و ئاو و کارەبا و گاز ئاسانتر دەبێت.
Your Comment