کۆچی بەربڵاوی مەسیحیەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا

بە پێی هەواڵی ئاسیا نیوز، نزیکەی دوو لە سەر سێ مەسیحیەکانی دانیشتووی ناوچەی جەزیرە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان جێ هێشتووە و کۆچیان کردووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئاسیا نیوز لە راپۆرتێکدا لە دابەزینی جەماوەری مەسیحی دانیشتووی سووریا هەواڵی داوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە نزیکەی دوو لە سەر سێی جەماوەری مەسیحی دانیشتووی سووریا لە ماوەی یەک دەیە قەیرانی ناوخۆیی کە لە ساڵی 2011ەوە دەستی پێ کرد، ئەم وڵاتەیان بە جێ هێشتووە.

ڕێکخراوەی دیموکراتیکی ئاشوورییەکانی دانیشتووی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا لە باکووری ئەم وڵاتەش لە کۆچی بەربڵاوی مەسیحیەکان لەم ناوچانە هەواڵیان داوە. ئەم ڕێکخراوە ڕایگەیاندووە نزیکەی 100 هەزار مەسیحی ئەم ناوچانەیان بەجێ هێشتووە و کۆچیان کردووە.

ڕێکخراوە پێوەندیدارەکان بە مەسیحیەکانەوە هۆکاری ئەم کۆچە بەربڵاوەیان هەژاری، نەخۆشی کۆرۆنا و کێشەی ئابووری ڕاگەیاندووە.

کشیشێکی دانیشتووی سووریا وتوویە: گەر کەنادا و ئەورووپا پێشوازی زیاتر لە مەسیحیەکان بکەن، لاوانی کریستیان سووریا بە جێ دێڵن و کۆچ دەکەن.

گۆڤاری ئەنساش لە ڕاپۆرتێکدا لە دابەزینی لە ڕادەبەدەری جەماوەری مەسیحیەکانی سووریا بە تایبەت ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا هەواڵی داوە.

News Code 38742

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =