کەربەلا شوێنی ڕوودانی گەورەترین تراژیدیای جیهان

گەورەترین تراژیدیای جیهان لە ڕۆژی دەیەمی مانگی موحەڕەم لە کەربەلا ڕووی داوە و لەوێ ئیمام حسێن و هاوڕێیانی شەهید بوون.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی فەرهەنگ و ئەندێشە: کەربەلا شوێنێکە کە هەموو موسوڵمانەکان بە بیستنی ناوەکەی دەکەونە بیری عاشوورا و شەهید بوونی ئیمام حسێن و یەکێک لە بەناوبانگترین شوێنە ئایینیەکانی جیهان دێتە ئەژمار.

ئەم شارە پێشتر بیاوانی بووە و بە ناوەکانی نەینەوا، تەف، عەقر، حائێر، نواویس و غازریە ناسراوە بەڵام پاش ڕووداوی کەربەلا لە ساڵی 61ی مانگی، سەرنجی موسوڵمانان و بە تایبەت شێعەکانی بۆ خۆی ڕاکێشا و بووە یەکێک لە شارە ئایینیەکانی شێعەکان.

هۆکاری سەرەکی ناوبانگی کەربەلا ڕۆژی عاشوورایە، سوپای ئیمام حسێن لە کەربەلا نیشتەجێ بوون و لەو کاتەدا شەڕی نێوان کاروانی ئیمام حسێن و لەشکری عومەر بن سەعید قووڵ بووەوە و لەم شەڕەدا و لە ڕۆژی دەیەمی مانگی موحەڕەم ئیمام حسێن و هەندێ لە هاوڕێیانی شەهید بوون.

هەر ئەم ڕووداوە و شەهید کردنی مەزڵۆمانەی ئیمام حسێن بووە هۆی ناوبانگی کەربەلا و گرینگایەتی بۆ شێعەکان. تەنانەت خاکی کەربەلا بۆ شێعەکان پیرۆزە و بۆ ساز کردنی مۆر و تەسبێح کەڵکی لێ وەردەگرن و تەنانەت وەکوو دیاری کەربەلا ناوی دەبەن.

عاشوورا وەکوو رۆژێکی تایبەت بۆ موسوڵمانە شێعەکان دەناسرێت و لە ڕۆژژمێری ئێراندا وەکوو ڕووداوێکی تایبەت تۆمار کراوە و خەڵک تازیەباری بۆ ئیمام حسێن دەکەن و لەم ڕۆژەدا هەندێ ڕێوڕەسمی تایبەت بەڕێوە دەبەن.

لەم ڕۆژانەدا هەموو شارەکانی ئێران ڕەشپۆش دەبن و بە شێوەگەلی جۆراوجۆر ڕێوڕەسمی ئەم ڕۆژە بەڕێوە دەبەن. تازیەباری بۆ ئیمام حسێن و هاوڕێیەکانی لە مانگی موحەڕەم و بە تایبەت ڕۆژی عاشوورا لە مێژوودا ڕەگی کوتاوە و پاش حکوومەتی ئالی بوویە لە ئێران باو بوو.

گرووپەکان و شاندەکانی تازیەباری لە هەموو شارەکان ڕێوڕەسمی نەزری، شێوی غەریبان و زەنجیرکوتان بەڕێوە دەبەن بەڵام هەندێ لە شارەکان ڕێوڕەسمی تایبەتیان هەیە کە بۆتە هۆی پێشوازی گەشتیاران و هاتنی موسافیر بۆ ئەو شارانە لەو ڕۆژەدا.

قوڕبەسەردا کردنی لوڕستانییەکان، سینە کوتانی هاوڕێ لە گەڵ سازی سنج و دمامی بووشیهرییەکان، ڕەشپۆشی زەنجانییەکان و بێڵ کوتانی خوراسانییەکان لەو ڕێوڕەسمە تایبەتە سەرنجڕاکێشانەن کە لە ڕۆژی عاشوورادا بەڕێوە دەچن.

سەفەر بۆ کەربەلا لە دیکەی ئەو نەریتانەیە کە هەموو ساڵێک شێعەکان لە دەوری یەک کۆ دەکاتەوە و وێنەی بەنرخ لە یەکگرتوویی شێعەکان تۆمار دەکات.

بەڵام ئەم ساڵانەی دوایی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە هۆی ئەوەی ئەم کۆبوونەوە سنووردار بکرێتەوە و وەکوو ساڵانی پێشوو بەڕێوە ناچێت.

News Code 38732

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha