بڕینی دارەکانی سنووری هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە

زیاتر لە 100 هێزی یەکەی خۆجەیی شڕناخ و ئولودەرە خەریکی بڕینەوەی داری دارستانەکانی بستا و زاخۆن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاتر لە سەد هێزی خۆجەیی شاری شنۆبای ئولودەرە بە چوون بۆ ناوچەی بستا و هەفتانین لە هەرێمی کوردستان خەریکی بڕینەوەی بەربڵاوی داری ئەو ناوچەیەن.

بو گوێرەی ئەم هەواڵە، زیاتر لە سەد هێزی خۆجەیی شنۆبا لە هێڵی سنووری نێوان بستان لە شڕناخ و ئولودەرە تا ناوچە دارستانییەکانی زاخۆ لە باکووری هەرێمی کوردستان، هەوڵی بڕینەوەی داری دارستانەکانی ئەو ناوچەیەیان دا. لە نێوان ئەو ژمارەیە 30 کەسیان لە ناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان خەریکی بڕینەوەی دارن و پاشماوەکەیان لە هێڵی سنووری لە ناو خاکی تورکیا دارەکان دەبڕنەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکان، هێزی خۆجەیی کە لە 5 کیلۆمەتری گوندی نروە بەرەو زاخۆ دەڕۆن، چوار ڕۆژە خەریکی بڕینەوەی داری ئەو ناوچەیەن. بە گوێرەی ئەو ڕاۆپرتانە دارە بڕدراوەکان بە تراکتۆر بەرەو بنکە سەربازییەکان دەگوازرێنەوە.

News Code 38642

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha