بە پێی هەواڵی مێهر، زیاد نەخالە سکرتێری گشتیی جیهادی ئیسلامی فەلەستین و ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس لە گەڵ دەریابان شەمخانی نوێنەری ڕێبەری و سکرتێری شۆرای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی دیدار و وتووێژیان کرد.
لەم دیدارەدا دەریابان عەلی شەمخانی وێڕای پیرۆزبایی دەستکەوتەکانی بەرخۆانی ئیسلامی لە ئۆپەراسیۆنی سەیفولقودس، لە ڕۆڵی بزووتنەوەی ئیسلامی و حەماس لە شەڕ لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی ڕێزی گرت.
شەمخانی وێڕای ئیدانە کردنی هەر جۆرە کردەوەیەک کە ببێتە هۆی گەشەی داگیرکاریی زایۆنیستەکانی، وتیشی: گەڵاڵەی ئاسایی کردەوەی پێوەندی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی گەڵاڵەی شکست خواردووی وڵاتە عەرەبییەکانە.
ناوبراو داکۆکی کرد: گەر زنجیرەکانی بەرخۆدانی فەلەستین و قودس یەکدەنگ بن, لە ناو چوونی رژیمی زایۆنی خێرا دەبێتەوە.
لەم دیدارەدا فەرماندەکانی بەرخۆدانی فەلەستینیش ڕاپۆرتێکیان لە سەر ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووی سەیفولقودس پێشکەش کرد و داکۆکیان کرد: ئەمڕۆ ڕژیمی زایۆنی زیاتر لە هەموو کات تووشی ناکامی و دۆش داماوی بووە.
زیاد نەخالە ڕوونی کردەوە: وشیاری و دەسەڵاتی بەرخۆدان لە هەموو کات زیاترە و دۆخێکی باش بۆ گۆڕانی دەسەڵات بە لە بەرچاو گرتنی بەرژەوەندییەکانی فەلەستین پێک هاتووە.
ئیسماعیل هەنییەش وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی ستراتیژیکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرخۆدانی فەلەستین، وتی: زۆربەی ئەو وڵاتانەی خۆیان وەکوو پشتیوانی خەڵکی فەلەستین دەناساند، ئێستا بە شێوەی شاراوە یان ئاشکرا لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی پێوەندییان هەیە و تەنیا ئێران لە سەر بەڵێنەکانی خۆی ماوە و پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین دەکات.
Your Comment