AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١٦ ٢١:٠٣

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند؛

هاتوچۆی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی هەولێر

هاتوچۆی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی هەولێر

سەرچاوەیەکی عێراقی لە هاتوچۆی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی هەولێر و دەوروبەری هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلعەهد، سەرچاوەیەکی عێراقی لە هاتوچۆی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی هەولێر و دەوروبەری هەواڵی دا.

ئەم سەرچاوە ڕایگەیاند: لە دوو رۆژ پێشەوە و بە تایبەت لە کاتی شەودا فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی هەولێر و ناوچەکانی مەخموور و دیبکە و قەراجوغ هاتوچۆ دەکەن.

هەندێ سەرچاوەیتر لە جموجۆڵی هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی ئەلحەریر بەرەو مەخموور هەواڵیان داوە کە هێشتا هۆکارەکەی نادیارە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە چەند رۆژ پێش ڕۆژنامەی لوبنانی ئەلئەخبار ڕایگەیاندبوو: گەرچی ئەمریکییەکان بەدوای مانەوەی خۆیان لە عێراقن بەڵام ئەمەش ڕوونە کە هێرشەکانی بەرخۆدان بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەوان لە عێراق، ئەمریکییەکانی هان داوە بەدوای ڕێگایەک بن بۆ ئەوەی کەمترین خەسار و زۆرترین دەستکەوتیان بێت.

News ID 38573

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha