بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی کەسایەتییە سیاسی و ناوخۆییەکان و 115 بەرپرسی دەرەکی و نێردەی تایبەتی سەرۆکی وڵاتان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوو. 170 هەواڵنێری ناوخۆیی و دەرەکی ئەو رێوڕەسمەیان ڕووماڵ کرد.
مێدیاکانی جیهان ڕێوڕەسمەکەی سوێندخواردنی ئیبراهیم ڕەئیسیان بە شێوەی بەربڵاو ڕووماڵ کرد.
یۆرۆنیوز بە ڕووماڵی چرکە بە چرکەی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران نووسی:ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی وەکوو سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیدارەی و سەربازی ئێران و نوێنەرانی بیانی و ئێنریکە جێگری سیاسی بەرپرسای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپاش لە ئەو ڕێوڕەسمە بەشداریان کرد.
ئەلمەیادینیش لە هەژماری سەرەکی خۆی بە گێڕانەوە لە سەرۆک کۆماری نوێی ئیران نووسی: بوونی بیانیەکان، کێشەی سەرەکی لە ناوچەکەیە و ستراتیکی بەرگری ئێمە لەسەر چەک دانەنراوە.
هەروەها مێدیاکانی ئیسرائیل ئاماژەیان دایە سەر سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران و بەشداری نوێنەری 70 وڵاتی جیهان و لەوانە نوێنەرانی بەرخۆدانی فەلەستین لە ئەو ڕێورەسمە.
لە درێژەشدا مێدیاکانی دیکە جیهانی لەوانە شینهوای چین، ئەلعەهد، دویچە ولەی ئەڵمانیا، ڕۆیتێرز، ئاسۆشەیتێد پرێس، ئەلنەشرە، سی ئێن بی سی، زیاتر قسەکان و لێدوانی سەید ئیبراهیم رەئیسی لەوانە پێگەی ئێران و هەڵوێستی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە و جیهان و گەمارۆکانی سەر ئێرانیان زیاتر لێک دایەوە
Your Comment