بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلخەلیج ئەلجەدید، فەیسەڵ بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ڕایگەیاند: پێوەندی ئێمە لە گەڵ قەتەر زۆر باشە و دوو وڵات بۆ گەشەی شۆرای هاوکاری خەلیج فارس هەوڵ ئەدەن.
بێن فەرحان سەبارەت بە پێوەندی وڵاتانی شۆرای هاوکاری خەلیج فارسیش ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی ئەلعەلا بووە هۆی لە ناوچوونی دووبەرەکییەکان و کارکردی خۆی بۆ گەشەی یەکیەتی شۆرای هاوکاری خەلیج فارس سەلماند.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی عەرەبستان سەبارەت بە کوشتنی جەماڵ خاشۆقچی، ڕۆژنامەگەری ڕەخنەگری سەعوودی وتی: بکوژەکانی خاشۆقچیمان موحاکمە کرد و کارێکمان کرد کە پات نەبوونەوەی وەها ڕووداوێک بۆ هەتا هەتایە گەرەنتی بکرێت.
ئەو وتیشی: عەرەبستان لە ڕێگای ڕێکخراوەکانی خۆیەوە گەرەنتی دەکات کە ئیدی شتێکی وەها لە لایەن دەزگاکانی ئاسایش و هێمنایەتییەوە ڕوو نادات.
ناوبراو ڕوونی کردەوە عەرەبستان ئێستا نایەوێ پێوەست ببێتە ڕێککەوتنی سازین لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی. بە بێ چارەسەر کردنی کێشەی فەلەستینی- ئیسرائیلی، ئاسایشی هەمیشەیی لە ناوچە بوونی نابێت و دەبێ ڕێگایەک بۆ پێک هێنانی دەوڵەتی فەلەستین بدۆزرێتەوە.
ئەو هەروەها لە وتەهایەکی دژبەرانەدا ڕایگەیاند: بەو مەرجەی ڕێگری لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی گرەنتی بکرێت، عەرەبستان لە گەڵ بڕیاری دەوڵەتی بایدن بۆ ڕێککەوتن دژایەتی ناکات.
بۆچوونی ئێوە