بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد مەهدی دادمان سەرۆکی حەوزەی هونەریی ئێران لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پەردیسی سینەمایی مێهر لە شاری سەقز، وتی: پلانمان هەیە سینەماکانی ئێران گەشەپێبدەین و هۆکاری هەڵبژاردانی شاری سەقز بۆ ئەم کارەش لە قۆناغی یەکەمدا پتانسیەلی فەرهەنگی سەقزە.
وتیشی: دەبێ بە هاوکاری هەموو دامودەزگا پەیوەندیدارەکان هاوکاری بکەن کە قۆناغی دووەم و سێهەمی گەشەپێدانی سینەماکانی وڵات تێپەڕێت و هیوادراین بتوانین تا کۆتایی ئەمساڵ 180 سینەمای دیکە بکەینەوە.
جەختیشی کرد کە هەوڵ دەدەن لە هەموو ئەو شارانەی کوردستان کە هۆڵی سینەما بنکەی فەرهەنگی هونەرییان بۆ کاروباری بوای سینەما و شانۆ و هونەرەکانی تریش بکرێنەوە.
ئێوارەی شەمە 9ی گەلاوێژ لە رێورەسمێکدا پەردیسی سینەمایی مێهری شاری سەقز کرایەوە.
مەهدی دادمان سەرۆکی حەوزەی هونەریی ئێران ژمارەیەک لە بەرپرسانی فەرهەنگی و هەروەها بەرپرسانی پارێزگای کوردستان ئامادەی کردنەوەی سینەمای سەقز بوون.
سینەمای سەقز سێ هۆڵی هەیە و بۆ کاری شانۆ و فیلم و کاری مۆسیقا بە کەڵکە.
بە کۆتایی هاتنی ئەم پرۆژانە، ٩ هۆڵی سینەمایی و ١٧٤٥ کورسی بە هۆڵەکانی پارێزگا زیاد کرا.
بۆچوونی ئێوە