بکوژی دوو ژنە سنەییەکە قۆڵبەست کرا

سەرۆکی پۆلیسی کوردستان وتی: ئەو پیاوەی کە لە سنە بە چەک ژن و ژن خوشکەکەی کوشتبوو، بە هەوڵی هێزەکانی پۆلیس دەستگیر کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ عەبدوڵڵا فاتحی ڕایگەیاند شەوی سێهەمی گەلاوێژ پیاوێکی 44 ساڵە لە شەڕێکی بنەماڵەیی لە گەڕەکی حاجی ئاوای شاری سنە ژن و ژن خوشکەکەی بە چەکی گەرم کوشت و لە شوێنەکە هەڵات.

ناوبراو زیادی کرد: بە ئامادەبوونی هێزی ئینتزامی و پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە دەستگیری بکوژەکە دەستی پێکرد.

ئەو بەرپرسە ڕاشیگەیاند: پۆلیسی پارێزگای کوردستان بە هاوکاری و پشتیوانی هێزی ئینتزامی شارەکانی قوروە و دێولان لە ڕۆژی هەینی هەشتەمی گەلاوێژ لە هەڵمەتێکی لەناکاودا، توانیان ئەو پیاوە بکوژە لە یەکێک لە گوندەکانی شاری دێولان قۆڵبەست بکەن.

News Code 38457

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =