AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٦ ٢٠:٢٠

باس لە سەر چەندین تەوەری گرینگ

قاڵیباف لە دیمەشق لە گەڵ بەشار ئەسەد دیداری کرد

قاڵیباف لە دیمەشق لە گەڵ بەشار ئەسەد دیداری کرد

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە دووەم ڕۆژی سەفەری بۆ سوریا لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیداری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران کەمێک پێش ئیستا لە گەل بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کۆبووەوە.

لەم دیدارەدا سەرۆک کۆماری سوریا لەکۆشکی ئەلشەعبی دیمەشق پێشوازی لە قاڵیباف و مەهدی سوبحانی باڵوێزی ئێران لە دیمەشق کرد.

قاڵیباف لە دیمەشق لە گەڵ بەشار ئەسەد دیداری کرد

لێکدانەوەی ڕێکارەکانی بەرزکردنەوە و تۆکمەکردنەوەی پەیوەندی ئابوری نێوان دیمەشق و تاران بە مەبەستی بەرەنگاریی لە گەڵ دوژمنەکانی بەرەی بەرخۆدان کە شەڕی تیرۆریزمی ئابورییان دژی ئەم بەرە دەستپێکردووە یەکێکە لە گرینگترین تەوەرەکانی سەفەری سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بۆ سوریا.

News ID 38425

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha