بە پێی هەواڵی مێهر، بەرپرسێکی ئەمریکیی بە پۆلیتیکۆی وتووە: سەرەڕای وتەی جۆ بایدن سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ٩٠٠ سەربازی ئەمریکیی لە سووریا دەمێننەوە.
ناوبراو مەبەستی مانەوەی ئەم سەربازانەی فێرکرای و ڕاوێژکاری بە هێزە کوردەکانی سووریا ڕاگەیاند و وتیشی: ئێستا هیچ گۆڕانێک لە ڕاسپاردەی ئەمریکا لە سووریا پێش بینی ناکرێت.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە پێشتر جان کێربی وتەبێژی پێنتاگۆن لە وڵامی ئەم پرسیارەی کە ژمارەی هێزە ئەمریکییەکانی بەشدار بوو لە خاکی سووریا چەندەیە؟ وتی: ئێستا وەبیرم نایە بەڵام دەزانم کە کەمتر لە هەزار کەسن.
زۆربەی ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا وەکوو حەسەکە، دەیرەزوور، ڕەقە کە تژی لە سەرچاوە نەوتی و وزەییەکانن، لە ژێر دەسەڵاتی هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا واتا قەسەدە دان کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێن.
بۆچوونی ئێوە