دەستگیری هۆکارەکانی تیرۆری "هشام هاشمی" نووسەر و لێکۆڵەری عێراقی

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دەستگیری هۆکارەکانی تیرۆری هشام هاشمی نووسەر و لێکۆڵەری عێراقی کاروباری ئەمنیەتی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دەستگیری بکوژەکانی هشام هاشمی نووسەر و لێکۆڵەری سیاسی و ئەمنیەتی عێراق هەواڵی دا.

کازمی لە تویتەر وتی: هەر ئەو جۆرەی کە بەڵێنم دابوو، بکوژەکانی هشام هاشمی دەستگیر دەکەین، بەڵێنی خۆمان جێبەجێ کرد و وەکوو نموونەکانی ڕابردوو، هێزە ئەمنیەکانمان سەدان تاوانبار لە کوژرانی کەسانی بێتاوانیان دەستگیر کردووە.

شیاوی باسە سێ کەسی چەکدار لە 6 ی ژووییەی 2020 هشام هاشمی، کارناسی ئەمنیەتی عێراقیان لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی زیوتەی بەغدا تیرۆر کرد.

News Code 38227

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =