بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا درێژە دەدەنە پەرەپێدانی بنکەکانی خۆیانیان لە ناوچەی جزیرەی سووریا و دزینی سەرچاوەکانی ئەو وڵاتە.
سەرچاوە خۆجەیەکان لە گوندی سویدیە بە هەوڵنێری سانایان وتووە: کاروانێک بریتی لە 44 بارهەڵگر و ئۆتۆمبیلی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا و لۆریی گواستنەوەی نەوتی دزراوی سووریا لە ڕێگای ڕێڕەوی سنووری نایاسایی وەلیدەوە چوونە ناو خاکی عێراق.
ئەو سەرچاوانە زیادیان کرد: کۆپتەرێکی سەر بە هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا کە ڕێژەیەکی بەرچاوی مادەی تەقەمەنی و جیهازاتی سەربازی دەگواستەوە، کاتژمێر 6 ی دوێنێ لە بنکە داگیرکەران لە شاری شەدادێ لە حەسەکە نیشتەوە.
ئەو سەرچاوانە هەروەها ڕایانگەیاند: چەند ئەفسەری هێزی چەکدارانی ئەمریکا لە ناو کۆپتەرێک بەرەو بنکەی شەدادێ لە دەیرەزوور گەشتیان کرد.
بۆچوونی ئێوە