2000 هاووڵاتی کوردی تورکیا لە ژاپۆن چارەنووسیان نادیارە

ژاپۆن لە پێدانی مافی هاووڵاتی بە 2000 هاووڵاتیی کوردی تورکیا کە زیاتر لە دە ساڵە لە ئەو وڵاتەن، خۆی دەبوێرێت و ئەوانیش هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیاکانی ژاپۆن لە سەر ژیانی ناڕوونی نزیک بە 2000 هاووڵاتی کوردی تورکیا کە بە هۆی سەرکوتی دەوڵەتی تورکیاوە چوونەتە ئەو وڵاتە، باسیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە خۆجەییەکان، زۆربەی ئەو کەسانە لە تەمەنی منداڵاییەوە چوونەتە ژاپۆن و بە شێوەی نافەرمی، فێری زمانی ژاپۆنی بوون و لە فێرگە نافەرمییەکان خوێندوویانە بەڵام چونکوو لە ڕوانگەی دەوڵەتی ژاپۆنەوە دۆخیان ناڕوونە ناتوانن بە شیوەی فەرمی بچنە ناو بازاڕی کارەوە لە ئەو وڵاتە.

ئەو کوردانەی کە لەوێن و لەگەڵ هاووڵاتیانی ژاپۆنی زەواجیان کردووە توانیویانە مافی هاووڵاتی ژاپۆن وەربگرن بەڵام ژمارەیان زۆر کەمە.

News Code 38088

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha