8341 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 111 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8341 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 111 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 84 هەزار و 628 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 241 هەزار و 37 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 914 هەزار و 830 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 38040

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =