تورکیا بەدوای رێککەوتن لە گەڵ ئەمریکا بۆ هێرش کردنە سەر ناوچە کوردنشینەکانە

توێژینگەی جەسوور هۆشداری دا تورکیا دەیەوێ ئەمریکا رازی بکات بۆ ئەوەی هێڵی ئاسایشی باکووری سووریا بە دەرکردنی هێزە کوردەکان تەواو بکات.

بە پێی هەواڵی مێهر, توێژینگەی جەسوور کە کێشەکانی سووریا لێک ئەداتەوە, لە نوێترین شرۆڤەی خۆیدا ئاماژەی بۆ هەوڵەکانی تورکیا بۆ رێککەوتن لە گەڵ ئەمریکا سەبارەت بە هێرشی دووبارە بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان کرد.
ئەم توێژینگە وتوویە تورکیا بە ئامانجی خۆی واتا خاوێن کردنەوەی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لە هێزە کوردەکان نەگەیشتووە. ئەوان ئاماژەیان بۆ دیدارەکانی ئەم دواییانەی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و تورکیا کردووە و رایانگەیاندووە ئەگەری رێککەوتنی ئەو وڵاتانە لە سەر دەرکردنی هێزە کوردەکان لە ئارا دایە.
جەسوور سەبارەت بە مەرجی ئەمریکا بۆ رێککەوتن لە سەر ئەم مژارە,نووسیویە: مەرجی ئەمریکا پشتیوانی تورکیا لە دانوستانی کوردی_کوردی لە سووریا و ئاکامی ئەو دانوستانەیە.
هەروەها سەبارەت بە لێکەوتەکانی ئەم رێککەوتنەش نووسیویانە: رەنگە ئەم رێککەوتنە رووسیا هان بدات بۆ ئەوەی ناوچەکانی کۆبانی, عەین عیسا و منبج پەیوەست بکات بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ناوەندییەوە.

News Code 37996

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =