بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێدپرێس، سێرگەی ڕیانکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ڕایگەیاند کە هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە ئەو پاپۆڕانە کە سەرەنج نەدەنە هۆشدارییەکان، دەیانپێکن.
سێرگەی ڕیانکۆف، وتی کە پێشێل نەکردنی هەرێمی سنووری ڕووسیا زەروورەتێکی تەواوە و ئەگەر پێویست بێت مسکۆ بۆ پاراستنی سنوورەکانی خۆی، سەرجەم ئیمکاناتی دیپلۆماتیک، سیاسی و سەربازی بەکار دەهێنێت.
ناوبراو پاشان هۆشداریی دا: کەسانێک کە دەیانەوێت هێزی ڕووسیا تاقی بکەنەوە، خۆیان دەخەنە مەترسییەوە و ڕووسیا لە داهاتوودا ئامادەیی ئەوەی هەیە کە نەک هەر ڕێگاکەیان لێ دابخات بەڵکوو ئەگەری هەیە خۆشیان بکاتە ئامانج.
شیاوی باسە کە ڕۆژی چوارشەممە ڕووسیا ڕایگەیاند کە کۆپاپۆڕێکی بریتانیایی چووتە ناو ئاوەکانی ئەو وڵاتەوە و هەر بۆیە هەوڵی هاویشتنی گوللەی هۆشداریی داوە و هەروەها فڕۆکەیەکی شەڕکەریش رێگای کۆپاپۆڕە بریتانیاییەکەی بوردمان کردووە.
بۆچوونی ئێوە