AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٢ ١٠:٢١

لەلایەن محەمەد درەخشەندەوە؛

کتێبی تەڕ یان وشک؟ یارییە نەریتییەکانی ئیلام چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی تەڕ یان وشک؟ یارییە نەریتییەکانی ئیلام چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی تەڕ یان وشک؟ یارییە نەریتییەکانی ئیلام لەلایەن سەید محەمەد درەخشەندە، نووسەر، لێکۆڵەر و ئیلام ناسەوە سەبارەت بە یارییە نەریتییەکان چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد درەخشەندە سەبارەت بە یارییە نەریتیەکان لە ئیلام وتی: کەمتر شوێنێک هەیە لە ئێران بە قەد پارێزگای ئیلام گەرهەنگی دەوڵەمەندی هەبێت بەڵام بەداخەوە ئەو جۆرەی کە شیاویەتی لەسەر مێژوو و فەرهەنگی ئەو ناوچە لێکۆڵینەوە نەکراوە.

ناوبراو وتی: سەرەنجدان بە یاریی نەریتی و خۆجەیی ئیلام وەکوو بەشێکی گرینگ لە فەرهەنگی ئیلام جگە لە لایەنە شوناس سازەکانی دەتوانێت لە نێوان گەنجان و تازەلاوان گەشە بکات و لە وەستان ڕزگاری بێت.

درەخشەندە هەروەها درێژەی دا: سەرەنج بە یاریی نەریتی و خۆجەیی لە ئەو فەرهەنگە، یەکێک لە لایەنە بەرچاوەکانی پارێزگاری لە ئەو فەرهەنگە هەزاران ساڵەیە کە بەتایبەتی دەتوانێت لە نێو گەنجان و تازەلاوان پەرەی پێبدرێت.

لێکۆڵەر و خەڵکناسی ئیلامی سەبارەت بە کتێبەکەشی وتی: ئەگەرچی هەندێک لە لێکۆڵەران و دڵسۆزانی فەرهەنگی کوردی لە ناوچە جیاجیاکان هەندیک لە ئەو یاریگەلەیان ناساندووە بەڵام ژمارەیەکیان پێویستیان بە ناساندنی زیاتر هەیە کەواتە نووسینی کتیبی تەڕ یان وشکم بە ئەرکی خۆم زانی کە لە بواری یارییە نەریتی و خۆجەییەکانی پارێزگای ئیلام چاپ و بڵاو بکەنەوە و پێشکەشی هۆگرانی فەرهەنگی بکەم.

News ID 37896

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha