بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنی له ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی تازه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوێنێدا، به سه‌ركۆماری تازه‌ی ئێران هه‌ڵبژێردرا.
له نامه‌یه‌كدا كه به‌و بۆنه‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی ئاراسته‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی كردوده، وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سه‌ركه‌وتن له پۆست و ئه‌ركی تازه‌یدا، هیوای خواستوه له سه‌رده‌می سه‌رۆكاتیه‌كه‌یدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێت و بواره‌كانی هاریكاریی هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌ردولا و ناوچه‌كه‌دا، فراوانتر بكرێن.
Your Comment