بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان بە ئامادە بوون لە بنکەی دەنگ دان لە ئانتالیا، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران بەشداری کرد و دەنگی دا.
ئەو لە کاتی دەنگ داندا وتی: مافی دیاری کردنی چارەنووس لە گرینگترین مافەکانە کە خەڵکی ئێمە لە ڕێگای سەرکەوتنی شۆڕشەوە بەدەستیان هێنا.
زەریف داکۆکی کردە سەر پێویستیی بەشداری لە پرۆسەی دەنگ دان و وتیشی: سندۆقی دەنگ باشترین ڕێگا بۆ دیاری کردنی چارەنووسی وڵات و داهاتووی منداڵەکانمانە. هیوادارم خەڵک بە شایی و خۆشییەوە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن. هەر کەسێک کە خەڵک هەڵیبژێرن بۆ ئێمە جیگای ڕێزە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ڕایگەیاند: ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان داوە بۆ ئەوەی لە هەر شوێنێک پێویست ببێت، بنکەی دەنگ دان و سندۆق دابنێین بۆ ئەوەی ئێرانییەکان لە هەموو شوێنەکان بتوانن لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکەن.
Your Comment