بەبێدەنگی بەرانبەر داگیرکاری سەرەی هەولێر، دهۆک و موسڵیش دەگات

شاندی نوێنەرایەتی هەدەپە لە سەردان لە کەمپی ئاوارەکانی مەخموور داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر هێرشەکانی تورکیا لێکۆڵینەوە بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێستا 55 ڕۆژ لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی دووفاقەیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت. لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا زۆربەی گوندەکانی ناوچەکە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە چۆڵ کراون. لە 5 ی جوون کەمپی ئاوارەکانی مەخموور لەلایەن فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی تورکیاوە بوردمان کرا.

لێژنەیەک بریتی لە بەرپرسانی نووسینگەی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر، سەردانی کەمپی مەخمووریان کرد. میزگین ئاری یەکێک لە ئەندامانی ئەو شاندە بە وتنی ئەوەی کە تورکیا بە هێرش بۆ سەر مەخموور جارێکی دیکە دوژمنایەتی خۆیان هەمبەر کوردەکان نیشان دا وتی: خەڵکی تورکیا چی دیکە نابێت بڕوایان بە سیاسەتەکانی پارتی داد و گەشە هەبێت. ئێمە لەگەڵ فاشیستێک بەرەوڕووین کە ئامانجی لەناو بردنی هەموو دەستکەوتەکانی کوردە. بەڵام کوردەکان درێژە دەدەنە شەڕ و بەم شێوەی وەڵامی هێرشەکانی تورکیا دەدەنەوە.

ئاری بە جەخت لەسەر پیویست بوونی نواندنی هەڵوێستی کوردەکان بەرانبەر هێرشەکان و گرینگایەتی ئەو هەڵوێستە وتی: ئێستا هەموو پارتە کوردستانییەکان ئەبێ ئەوە بزانن کە هێرشێکی هەمە لایەنە کراوەتە سەر شوناسی کوردەکان. ئەمڕۆ ڕۆژی پشتیوانی لە کوردستانە. بێدەنگی بەرانبەر ئەو هێرشانە نیشاندەری پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هێرشانەیە. ئەگەر ئەمڕۆکە بەرانبەر ئەو داگیرکارییە دەگن بەرز نەکەینەوە و نەوەستینەوە، سبەی سەرەی هەولێر، دهۆک و موسڵ دەگات. پێش ئەوەی کە زۆر درەنگ بێت ئەبێ لە بەرانبەر داگیرکاری بوەستینەوە.

ئەندامانی شاندی هەدەپە داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد تا لێکۆڵینەوەکانیان لە ئەو بارەوە دەست پێبکەن.

News Code 37798

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha