10216 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 134 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 10216 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 134 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 82 هەزار و 351 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 49 هەزار و 648 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 683 هەزار و 210 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 37776

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =