بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، بنکە حەمیمیم کە ناوەندی ڕووسیایی چاوەدێری بە سەر ئاگربڕی سووریا دێتە ئەژامر، بەیاننامەیەکی سەبارەت بە هێرشە بەربڵاوەکانی بەرەی نوسرە بۆ سەر ناوچە ئارامەکانی ئەو وڵاتە، بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوەندی ڕووسیایی چاوەدێری بەسەر ئاگربڕی سووریا لە بەیاننامەکەی خۆیدا جەختی کردووە کە تەکفیرییەکانی بەرەی نوسرە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 45 جار ناوچە ئارامەکانی سووریایان کردووەتە ئامانج.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەو ناوەندە، پێشێل کرانی ئاگربڕ زیاتر لە پارێزگاکانی لازقیە، حەما و ئەدلەب ئەنجام دراوە.
بۆچوونی ئێوە