بە پێی هەواڵی مێهر، پاش ئەوەی کە ڕۆژی شەمە ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پێشمەرگە لە کێوی متینا لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و 5 هێزی پێشمەرگە کوژران و 4 کەسیش بریندار بوون، قادر خورانی لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی سەربازی حیزبی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە لاپەڕەی فەیس بووکی خۆیدا ڕایگەیاند: بە پێی ئەزموون و پسپۆڕی خۆم و لێکدانەوەی وێنەکانی ئەم هێرشە، دیارە ئۆتۆمبێلی هەڵگری پێشمەرگەکان پاجیرۆی سەربازی بووە و گولە ناتوانێ دزەی تێ بکات و تێکی بشکێنێ.
ئەو داکۆکی دەکات گەر ئەم هێرشە لە ڕێگای گولە یان مووشەکەوە ڕووی دەدا، دەبووا جەستە و میچی ئۆتۆمبێلەکەشی تووشی خەسار ببوایا بەڵام ئەم مووشەکە بەرەو میچی ئۆتۆمبێلەکە هاوێژرا بوو.
هەروەها ئاماژەی کردووە کە پێشمەرگە بریندارەکانیش ڕایانگەیاندووە هێچ پێکدادانێک نەبووە و لە ناکاو مووشەک لە ئۆتۆمبێلەکە دراوە و لە وینەکانیشدا دیارە کە مووشەکێک لە ئاسمان و لە ڕێگەی شەڕکەر و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لە ئۆتۆمبێلەکە دراوە.
قادر خورانی داکۆکی کردووە بە ڕای من ئەوەی ڕووی داوە، ڕووداوێکی تیرۆریستی بووە کە بە مەبەستی سیاسی و دژی هێزی پێشمەرگەی هەرێم بەڕێوە چووە و ئەوان بوونەتە قوربانی پیلانێکی پیس کە مەبەستی سەرەکی لەو پیلانە، پێک هێنانی شەڕی کورد دژی کورد و وێران کردنی هەرێمی کوردستانە.
Your Comment