هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بڕۆنە دەرەوە

نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک خوازیاری چوونە دەرەوەی خێرای هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بوو.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاوکراوەیەکی سەبارەت بە درێژەی مانەوەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە عێراق بڵاو کردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: ئێستا ئێمە بینەری گۆڕانکاریهایەک لە باکووری عێراقین کە دڵەڕاوکێ و پەشێوی ساز دەکەن، گۆڕانهاریهایەک کە دەبێ بە وردی لێک بدرێنەوە.

هەروەها نووسراوە: هەندێ ڕووداو ئەم دواییانە لە باکووری عێراق ڕووی داوە کە جێ داخە. یاسای بنەڕەتی عێراق ئیزن نادات هێزە بیانییەکان لە خاکی ئەم وڵاتەدا بمێننەوە.

لەم بڵاوکراوەدا داکۆکی کراوە: هێزەکانی تورکیا بە مەبەستی ڕێگری کردن لە درێژەی پێشێل کردنی حاکمیەتی نەتەوەیی عێراق، دەبێ خێرا خاکی ئەم وڵاتە بە جێ بێڵن و لە مووسڵ بڕۆنە دەرەوە. تورکیا دەبێ یاسای درواسێ بوون بپارێزێت.

News Code 37649

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =