ئەندێشەکانی ئیمام خومەینی و کاریگەریی لە سەر گۆڕینی هاوکێشەکانی جیهان

لەم رۆژانەدا کە لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی ڕێبەر و بنیاتنەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران نزیک دەبینەوە هەستاوین بە شرۆڤەی ئەندێشە ناوازەکانی ئیمام خومەینی لەو سەردەمەدا و هەروەها باس لە هۆکارەکانی دژبەری ڕۆژاوا لە گەڵ هزر و ئەندێشەی ئەو ڕێبەرەی ئێران دەکەین.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، زۆرترین تێگەیشتنێک کە لە هۆشداری ناوەندەکانی ئاسایشی ڕۆژاوا و ئیسرائیل سەبارەت بە شۆڕشی ئێران هەبوو، ئەوە بوو کە شۆڕشی ئێران لە سنوورەکانی ئەم ولاتەدا نامێنێتەوە و کاریگەری لە سەر فەرهەنگی سیاسی وڵاتانی ناوچە دادەنێت.

ڕۆژاوا بۆچی لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەترسێت

ڕۆژاوا پێی وابوو کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ناوەرۆکدا تا ڕادەیەک مەترسیدارە کە جگە لەوەی میلەتەکانی ناوچە ئاگادار دەکاتەوە، بەرژەوەندی و ئاسایشی ناوچە بە تایبەت ڕژیمی زایۆنی دەخاتە مەترسییەوە.

ئەوان دەیانزانی لە سەرووی هەموو چەمکەکانەوە ڕێبەرێکی دەسەڵاتدار هەیە کە هەم لە ڕێگا و هەم ڕەوتی کار و بەڕێوەبەرایەتی پرۆسە سیاسییەکاندا شارەزایە و خاڵی یەکگرتوویی خەڵکی ئێرانیش بوو.

کێشەی سەرەکی ئەوە بوو کە ئەوان تێگەیشتن کە ڕێبەری شۆڕشی ئێران هەرگیز لە خاڵە دیاریکراوەکان پاشگەز نابێتەوە و سەبارەت بە یاساکان دانوستان ناکات.

ئەندێشەی نەفرەت لە سازش

یەکێک لە تەوەرە گرینگەکانی بیر و هزری ئیمام دژایەتی و ڕقی لە سازش بوو. چەند تەوەر بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ شۆڕشی ئیمامدا دیاری کرا کە گرینگترینیان ساز کردنی نیگەرانی لە نێوان میلەتەکانی ناوچە لە ڕێگای ترس و تۆقان لە ئێران و بابەتێک بە ناوی هەناردە کردنی شۆڕش بوو.

ئەو مۆدێلەی کە هاتبووە سەر کار، هەم خاوەنی نەتەوەخوازی ئێرانی بوو و هەم سونەتە ئیسلامییەکانی لە بەرچاو دەگرت و هەم بڕوای بە توانای دەرکەوتنی ئەوانە بوو.

پێک هاتنی ڕێبەرییەکی یەکگرتوو لە جیهانی ئیسلامدا

گرینگترین نیگەرانی ڕۆژاوا لە بیروبۆچوونەکانی ئیمام خومەینی سەرهەڵدانی کەسایەتییەکی خۆشەویست بوو کە دەکرا ببێتە خاڵی هاوبەشی هەموو میلەتە ئیسلامی و عەرەبییەکان. بە لەبەرچاو گرتنی ئەو ڕاستیەی کە ئیمام خومەینی قودس و مزگەوتی ئەقسای وەک یەکمایەتییەکی ئیسلامی ناوبردەوە و گرینگی پێدا.

ئیسلامی سیاسی و کردەوەیەک لە بەرانبەر مۆدێلە ئێخوانییەکان

پێش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەوەی زیاتر وەکوو مۆدێلی بەرەنگار بوونەوەی ئیسلامی لە گەڵ ڕۆژاوا کەڵکی لێ وەردەگیرا، مۆدێلێکی وەکوو ئێخوانولموسلمین بوو کە بڕوای بە بەرەنگاری کردەیی نەبوو و زیاتر بەرەنگاری خۆیان لە چوارچێوەی ناڕەزایی سیاسیدا نیشان ئەدا.

جوغرافیای جیدی ناوچەیی و جیهانی

تیۆری بەرخۆدانی ئیمام بە تایبەتمەندی جیاوازەوە بووە هۆی دروست بوونی پێکهاتەیەکی نوێ لە ناوچە. ئەدەبیاتی سیاسی و هاوسەنگی سەربازی بۆ بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە گۆڕدرا. ئوردوگا و چەمکی دەسەڵاتی نوێ پێک هات گەرچی دەسەڵاتی سەربازی و بەرگری لە خۆ دەگرێت بەڵام ناوەرۆکێکی پڕبایەخ بە ناوی خەباتی سیاسی و پراکتیکیشی هەیە.

ئیسلامی سیاسی و کۆمەڵایەتی

گرینگترین و سەرسووڕهێنەرترین گۆڕانێک کە ئیمام خومەینی کۆڵەکەی سەرەکی خەبات و شۆڕشی لە سەری دانا، پێشکەش کردنی واتایەکی نوێ لە ئیسلام بوو. ئەو ئولگوەی بە پێی ئەوە حکوومەت پێک هات، سیاسەتی دینی لە خۆ دەگرت نە دینی سیاسی و دژی مۆدێلی ئیسلامی سیکولاریزم بوو.

لەم رۆژانەدا کە لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی ڕێبەر و بنیاتنەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران نزیک دەبینەوە هەستاوین بە شرۆڤەی ئەندێشە ناوازەکانی ئیمام خومەینی لەو سەردەمەدا و هەروەها باس لە هۆکارەکانی دژبەریی ڕۆژاوا لە گەڵ هزر و ئەندێشەی ئەو ڕێبەرەی ئێران دەکەین.

لەم پێناوەدا هەواڵنێری مێهر دیمانەیەکی لە گەڵ مامۆستا نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ساز داوە کە بڵاو دەبێتەوە.

ئەندێشە ناوازەکانی ئیمام خومەینی

ئەزمونی شۆرشی ئیسلامی ئێران بە رابەرایەتی خوا لێخوشبوو ئیمام خومەینی ھێز و توانای بەخشیە سەر ھەموو گەلانی ئیسلامی ستەم دیدە کە دەکرێت پشتوان بەخوا و گەل شۆرش بکات دژ بە ستەم و دیکتاتۆرەکان بەرەو سەرکەوتن ببات و بەردەوام بن لەخەبات و سەرکەوتن مسۆگەر بکات.

ڕۆڵی ئیمام خومەینی لە گۆڕینی هاوکێشەکان

شۆرشی ئیسلامی ئێران نازناوی ئیمام خومەینی بەخۆوەی گرتوو سەلماندی کە رابەرێکی وەکو ئیمام خۆمەینی رابەرایەتی گەلی موسلمانی ئێران بکات و سەرکەوتن مسۆگەر بکات ،ئەزمونی شۆرشی ئیسلامی سەلماندی کە ھیچ گەلێک بێ رابەر سەرکەوتن مسۆگەر ناکات ھەروەھا ئەوەشی سەلماند رابەریش پێویستی بە گەلێکی خەبات خواز و تێکۆشەر کۆلنەدەر ھەیە،لەمێژو و دونیادا سەلمێندرا بە رێبەرایەتی ئیمام تواندرا بێ شۆرشی چەکداری شایەکی دکتاتۆر پر تفاق و چەک و ھێز بەدروشم و راپەرینی جەماوەر بروخێنیت و لەوڵات دەر بکرێت و ھیچ کەس و وڵاتێک داڵدەی نەدات ھەموی دەگەرێتەوە بۆ ھێزو توانی خوا لێخوش بوو ئیمام خومەینی ئەوە وای کرد شۆرشەکەی ئیمام بوو بە ئۆلگۆیەک بۆ ھەموو سەرکردەو گەلانی موسلمانی دونیا.

گەرانەوەی ئیمام لەفەرەنساوە بۆ ئیران ئازایەتی و بوێری ئیمام بوو کە لەگەڵ گەلەکەی بوو ،کاردانەوەی بۆسەر سەرکردەکانی دونیا ھەبوو.

سەربەخۆیی شۆڕشی ئیسلامی ئێران

کاتێک دروشمی ئیسلامی لە کەسایەتیەکی وەکو ئیمام خومینی دەبیستی بەدڵنیاییەوە دەگەرێیتەوە بۆ راستگۆی و پشت بەستن بە خواو پابەندبوون بە پیرۆزیە کانی ئیسلام و بروا بون بەسەرکەوتن.

لەمێژوو سەلمێندرا قوتابخانەی ئیمام دوای وەفات کردنیشی ھەر زیندووە ئەوە وای کرد تەنھا فەتواو ئامۆژگارییەکانی ببێتە رێباز بۆ ئیسلامیەتی جیا لەھەموو ئایدیۆلۆجیایەک.

مامۆستا حوسێین خوشناو وتارخوێنی مزگەوت و حوسەینیەی ئایەتوڵا حەکیمم لە شاری سلێمانی باسی کاریگەریی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ڕێبەرایەتی کەسایەتییەکی ئایینی وەکوو ئیمام خومەینی لە سەر گەلە چەوسێندراوەکانی جیهان دەکات.

کاریگەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سەر جیهان

بێگومان لە شۆرشی ئیسلامی ئێران کاریگەری زۆر جدی هەبوو لە سەر گۆڕانکاری لە وڵاتاندا و بە تایبەت لە وڵاتە ئیسلامییەکاندا و بە تایبەتتر ئەوەی کە ڕێبەرایەتی ئەم شۆرەشە پاک و بێگەردە لە ئەستۆی کەسێکی ئایینی وەکوو حەزرەتی ئیمام خومەینی ڕەحمەتی خوای لێ بێ، بووە.

ئینسان ئەتوانێ موعجیزه بە چاوی خۆی ببینێت تەنانەت لە دوای پێغەمبەرانیش لە ناو پایتەختی وڵاتێک کە چەند هزار ساڵە شاهەنشاهی و دەسەڵاتدارانی زڵهێز و ستەمکار حوکمی ئەکەن و بەو پەڕی بێڕەحمییەوە میلەتی ئێرانیان ئەچەوساندەوە، پیاوێکی ڕیش سپی, عەمامەبەسەر, خواناس, بێترس, بێ ئەوەی که هیچ بیرێک لە گیانی خۆی بکاتەوە دێت لە ناو پایتەختەکەدا لە تەیارەو دائەبەزێت و بەوپەری دڵفراوانی و بەوپەری دڵنیا بوون بە خۆ و بەوپەری هیمەتەوە و پشتیبان بە خوا بوونی سەد لە سەدی ئەم پیاوە دێ لە ناو جەرگەی ئەم وڵاتە و لەم پایتەختەدا و لە ناو مەیدانێک کە دەوربەرەکەی هەمووی بەتاڵە و لە هەر لایەکەوە ئەتواندرێ هجوومی بکرێتە سەر، بێ ترسانە بانگی دروستکردنی دەوڵەت ئەکات و ئەفەرمێ من دەوڵەت دروست ئەکەم و دەوڵەتی زڵهێزی ئەوکاتە ئەروخێنین بە پشتوانی خوا و بە کومەک و هاوکاری گەلەکەم.

ئەمە لای مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتییە دینییەکان و تەنانەت کەسایەتییە سیاسیەکانی وای لێکردن کە بوێری بە خۆیان بدەن و بەرامبەر ستەمکاران بوەستن و ترس و دڵەڕاوکەیەک کە پێش لە شۆرەشی ئیسلامی لە ناو کۆمەڵگای ئیسلامی دا هەبوو، گەڕاویەوە و خەلک ئومێدی پەیدا بوو.

من زۆربیستوومە لە سەرتاسەری دونیا و بە تایبەت لە هەرێمی کوردستانی عێراقیش چەندین کەس هەبوون چاوەرێی سەرکەوتنی ئەم شۆرشە بوون و ئومێدیان بەستبوو بەم شۆرشە و بە ڕاستی دڵخۆش بوون لە ئەوەی کە پیاوێکی وەک حەزرەتی ئیمام ڕەحمەتی خوای لێ بێت سوڵتە و دەسەڵاتی وڵاتێکی وەک کۆماری ئیسلامی گرتە دەست و کۆماری ئیسلامی دروست کرد.

ئەندێشەی ئیمام خومەینی سەبارەت بە ڕێبەرایەتی جیهان

که بیر و هزری ئەوەمان هەبێت کە ئیمام ڕەحمەتی خوا لێ بێت ئەم بنیاتەی دانا, ئەویش ئەوە بوو کە کەسێکی دیندار بۆ سەرتاسەری جیهانی ئیسلامی ببێتەوە ئوسوە و پێشەوا و هەموو موسڵمانان لە دەوری کۆ ببنەوە و من پێم وایە ئەمڕۆ و ئێستا و لە هەموو سەردەمێک زیاتر ڕەنگە بتوانم بڵێم پێویستمان بەو کەسایەتیە هەیە کە سەرپەرستی وڵاتانی ئیسلامی و جیهانی ئیسلام بکات.

بە مەرجێک موسڵمانان لە تەفرەقە و دووبەرەکی و ڕق لەیەک هەڵگرتن و دژایەتی کردنی یەکتر و چال بۆ یەکتر هەڵکەندن واز بێنن. ئەمە ئاواتی هەموو ئینسانێکی ئیمانداری ڕاستەقینەیه ئەمە ئاواتی هەموو مرۆڤێکی خاوەن ویژدانی دڵسۆزە بۆ دینی خوا و پێغەمبەرەکەی کە یەک کەسایەتی لێهاتووی بەتوانای زانا و هەڵگری پەیامی خوا و پێغەمبەری خوا سەرپەرەستی جیهانی ئیسلام بکات.

ئەم ئاواتە ئینشەڵا نابەینە گۆر لەگەڵ خۆمان و بە چاوی خۆمان ئەیبینین بە ڕێبەرایەتیی ئیمامی زەمان و حەزرەتی مەهدی سڵاوی خوای لە سەر بێت که ئینشەڵا دونیا سەرتاسەر چاومان بە جەمالی هاتنی ئەم پیاوە بەڕێزە ڕووناک ببێتەوە هەر چی زووتر بێت و ئەم دەسەڵاتەی جیهانی ئیسلام بگرێتە دەست و هەموومان لە دەوری کۆ ببینەوە.

ئیمام ئەمەی دەرک کردبوو ناکۆکی و دووبەرەییەکانی جیهانی ئیسلامی دەرک کردبوو و ئەیزانی بەڕاستی پێویستە جیهانی ئیسلام یەک قیادە بیگرێتە دەست و یەک کەسایەتی بیگرێتە دەست . تا ئەندازەیێکی زۆر من پێم وایە کۆماری ئیسلامی توانی ئەم کاریگەرییەی هەبێت بەڵام هەر وەکوو پێویست موسڵمانان ئیستیجابەیان نییە و ئەمەش لە ئێستایە نییە لە هەموو سەردەمێکدا بووە, حەتا لە زەمانی پەیغەمبەری خوا مرۆڤ وەکوو پێویست لە دەوری پێغەمبەر کۆ نابوونەوە.

جاری وا هەبوو لە شەر جێیان ئەهێشت, جاری وا هەبوو لە ناو نوێژی جومعەوە جێیان ئەهێشت و لە دوای ئەو خانەدانەکەی که ئەهل و بەیتی پێغەمبەرن بە هەمان شێوە خەڵک لە دەوریا کۆ نەبوونەو وەکوو پێویست, گەرچی ئەوان بۆ هەموو ئومەت بوون, بۆ هەموو ئینسانیەت بوون, بە بێ جیاوازی, بەڵام خەڵکەکە لێیان تێنەگەهیشت و هاوکاری نەدەکردن و پشتیوانی نەکردن.

هیوادارین کۆماری ئیسلامی بە ڕێبەرایەتی ئەمڕۆی ئایەتوڵا خامەنەیی بتوانێ ئەم قیادە و ئەم سەرپەرەشتیەی جیهانی ئیسلام بگرێتە ئەستۆ و خەڵکانێک کە بە ڕاستی دڵسۆزی دینی خوای پەروەردگارن پشتیوانی بکەن و هاوکار بن بۆ ئەوەی کە یەک قیادە لە سەرتاسەری زەوی بۆ جیهانی ئیسلام دروست بێت و هەموومان پشتیوانی ئەم قیادە و ئەم دەسەڵاتە بین تا بتوانێ جیهانی ئیسلام بەهێزتر بکات و دوژمنان نەتوانن فێڵمان لێ بکەن و بمانچەوسێنەوە و ژێردەستمان کەن.

ئەمە هیوایێکە و ئاواتێک که لە دڵی هەموو ئینسانێکی خاوەن ویژدان و بە تایبەتتر خۆشەویستان و دۆستانی خانەدانی پێغەمبەر و چی ئەوانەی ڕاستەوخۆ پێیان ئەوترێ شیعە و شوێنکەوتووی ئیمامی عەلی و خانەدانی پێغەمبەری خوا و چی ئەوانەی کە ئەهل و بەیتی پێغەمبەریان خۆش ئەوێت بە ئاواتن کە بتوانین لە ژیر سێبەری یەک کەسایەتیی و یەک ڕابەردا ئێمە بژین تا دونیای ئیسلام بە یەکپارچەی بمێنێتەو و کاریگەری دوژمنان لە سەر ئێمە نەبێت.

News Code 37623

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =