پیلانێک بۆ زاڵ بوونەوەی دووبارەی داعش بە سەر نەینەوا لەئارا دایە

ئەندامی فراکسیۆنی ئاسایش و بەرگری پارلەمانی عێراق، دەوڵەتی ئەم وڵاتە و وەزارەتخانەکانی ئەوی بەرپرسی گواستنەوەی بنەماڵەی داعشییەکان لە ئوردوگای ئەلهەولی سووریا بۆ عێراق زانی.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، مەهدی تەقی ئامرلی ئەندامی فراکسیۆنی ئاسایش و بەرگری پارلەمانی عێراق، دەوڵەتی ئەم وڵاتە و وەزارەتخانەکانی ئەوی بەرپرسی گواستنەوەی بنەماڵەی داعشییەکان لە ئوردوگای ئەلهەولی سووریا بۆ عێراق زانی.

ئەو سەبارەت بەم ڕووداوە وتی: ئێمە دەمانەوێ ئەوانەی بە بۆنەی داعشەوە ئاوارە بوون، بگەڕێنەوە نێو ماڵی خۆیان بەڵام گەڕانەوەی بنەماڵە داعشییەکان جارێکیتر ئێمە لە گەڵ مەترسی داگیرکردنی ئەو پارێزگایە ڕووبەڕوو دەکاتەوە.

وتیشی: ئێمە لە دۆخێکی هەستیار داین و گەڕاندنەوەی بنەماڵە داعشییەکان بۆ ئوردوگای ئەلجەدعە لە باشووری مووسڵ پیلانێک دژی عێراقە بۆ ئەوەی جارێکیتر گرووپی تیرۆریستی داعش بگەڕێتەوە نێو پارێزگایەک کە بیروڕای ئەم گرووپەوە تێچووی زۆری بووە بۆی.

شیاوی ئاماژەیە لەم ڕۆژانەی دواییدا دەوڵەتی عێراق 100 بنەماڵەی عێراقی لە ئوردوگای ئەلهەولەوە بۆ عێراق گەڕاندۆتەوە و لە ئوردوگای ئەلجەدعە لە باشووری مووسڵ جێگیر بوون. بڕیارە لە مانگانی داهاتووشدا 500 بنەماڵەیتر بگەڕێنەوە.

News Code 37545

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =