بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڤاڵ ئەبوبەکر بەسەردانێک ئێستا لە شارى سنەى پارێزگای کوردستانە و لە لەگەڵ بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و جێگری وەزیری دارایی و ئابوریی و کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و سەرۆکی شارەوانیی سنە و بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای کورستان، شەقامی پیادەڕەوی ناو ناوەندی بازاڕی شاری سنەیان بەسەرکردەوە.
پارێزگارى سلێمانى هەروەها بەشداریی کردووە لە کردنەوەی پردی هەڵواسراوی ئاویەر و شکۆی کردنەوەی پڕژەکەش بە ئەو بەخشراوە.
ماوەی دوو رۆژە پارێزگارى سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانى ئیدارەى پارێزگای سلێمانى سەردانى شارى سنەیان کردوەو چەند کۆبوونەوەو دیدارێکیان لەگەڵ بەرپرسانى پارێزگاى کوردستان کردووە و بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی ئابوریش دەکات.
Your Comment