بە پێی هەواڵی مێهر، سەدان کەس لە خەڵکی تاران ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی ئیمام حسێنی تاران کۆ بوونەوە و بۆ پشتیوانی لە خەڵکی فەلستین دروشمیان دا.
لەم کۆبوونەوەدا بۆ ئیدانە کردنی تاوانەکانی ئیسرائیل و پشتیوانی لە خەڵکی فەلستین بڵاو کراوەیەک دەرکرا کە تێیدا نووسراوە:
فەلستین ئەم ڕۆژانە بە سەختی تێدەپەڕێنێ. لە نێو بێدەنگی کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا خەڵکی مەزڵۆمی فەلستین دەکوژرێن و ژنان و منداڵان دەکرێنە ئامانجی گولەکانی ئیسرائیل.
گەرچی بەرخۆدانی خەڵکی فەلستین نیشانی داوە ڕووخانی ئەم ڕژیمە نزیکە و زۆرێک لە بەرانبەر ئەم تاوانە وڵاتان بێدەنگییان ڕاگرتووە بەڵام خەڵکی موسوڵمان و ئازادەی جیهان لە هەموو وڵاتان بەرگری لە خەڵکی فەلستین دەکەن و پشتیوانی خۆیان دەردەبڕن.
کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هاواری ئازادی قودس هەڵدێنێت و بە پشت بەستن بە ئامۆژگارییەکنی ڕێبەری مەزن، لە خەڵکی فەلستین پشتیوانی دەکەن و ئەمڕۆ خەڵکی ئێران لە گۆرەپانی ئیمام حسەین کۆ بوونەتەوە بۆ ئەوەی ڕایبگەینێ کە فەلستین تەنیا نییە.

کۆبوونەوەی خەڵکی تاران لە گۆڕەپانی ئیمام حسێن لە ژێر ناوی "فەلستین تەنیا نییە" بە مەبەستی ئیدانە کردنی جەنایاتی ڕژیمی داگیرکەری ئیسرائیل و پشتیوانی لە خەڵکی فەلستین بەڕێوە چوو.
News ID 37394
Your Comment