بە پێی هەواڵی مێهر، غەمزە تاشجیر نوێنەری حیزبی کۆماریخوازی گەل وێڕای ئاماژە بە کەم بوونی یارمەتی 1000 لیرەیی دەوڵەت بە مۆسیقارەکان، لە خۆکوژی زیاتر لە 100 کەس لە مانگی سێپتەمبەر هەواڵی دا.
تاشجیر هەروەها ڕاشیگەیاند: سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی یەک مانگدا 100 مۆسیقاڕ خۆیان کوشتووە، هێشتا باس لە ڕێگا چارە و چارەسەرێکی جیدی بۆ ئەم کێشەیە نەکراوە.
میدیای TELE1 لە مانگی مارسدا ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند زیاتر لە 130 مۆسیقاڕی تورکیا لە ماوەی یەک ساڵدا خۆیان کوشتووە.
یاساکانی بەرگری لە تەشەنەی کۆرۆنا و سنوورداربوونەوە بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە بۆتە هۆی ئەوەی خەڵک گوشاری زۆر هەست پێ بکەن و زۆرترین گوشار لە سەر ئەو کەسانە بووە کە بە شێوەی ڕۆژانە پارە وەردەگرن و لە ئاکامدا خۆکوژی ئەم چینەی بەدواوە بووە.
شیاوی ئاماژەیە زیاتر لە 14 مانگ لە تەشەنەی کۆرۆنا لە تورکیا تێدەپەڕێت و لەم ماوەدا هەموو ڕۆژێک هەواڵی خۆکوژی لەم وڵاتە ڕاگەیندراوە بەڵام ئامارێکی دروست لەم ڕووداوانە هێشتا بوونی نییە.

یاساکانی بەرگری لە تەشەنەی کۆرۆنا بۆتە هۆی بێکاری زیاتر لە 50 هەزار مۆسیقاڕ و خۆکوژی زیاتر لە 130 کەس.
News Code 37360
بۆچوونی ئێوە