بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ شەممە شاندێکی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی و پشتیوانی بۆ گەلی فەڵەستین سەردانی كونسوڵخانه‌ی فه‌ڵه‌ستینیان لە هەولێر کرد و رایانگەیاند، كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین كێشه‌ی سه‌رجه‌م مسوڵمانانی جیهانو ئازادیی خوازانه كه بۆ ئازادیی گه‌لان بهپهرۆشنو له‌وپێناوه‌دا تێده‌كۆشن.
عەلی باپیر، سەرۆکی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان لەنامەیەکدا کەشاندی كۆمه‌ڵ رادەستی كونسوڵی فه‌ڵه‌ستینیان کردوە، رایگەیاندوە، "سەرەنجام ئەو ڕۆژە دور نابێ کە ئەو قەوارە زایۆنییە، لە نیشتمانی ئیسلامییدا کۆتایی پێ دێت، کە دەستی گرتوە بەسەر مزگەوتی ئەقسا یەکەمین قیبلەی مسوڵمانان‌و سێیەمین حەڕەمیان".
هەروەها شاندی کۆمەڵ باسیان لەوەکردوە، "كه كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین كێشه‌ی سه‌رجه‌م مسوڵمانانی جیهانو ئازادیی خوازانه كه بۆ ئازادیی گه‌لان بهپهرۆشنو له‌وپێناوه‌دا تێده‌كۆشن".
لای خۆیەوە سه‌ركونسوڵی فەڵەستین سوپاسی كۆمه‌ڵی دادگه‌رییان كردوە بۆ هاوخه‌میی‌و پشتیوانیان وهیوای خواستوە به‌زوترین كات ئه‌و شه‌ڕو كوشتاره‌ی وڵاته‌كه‌یان كۆتایی پێ بێت.
بۆچوونی ئێوە