بۆ ڕزگار بوون لەم حکوومەتە داوای هەڵبژاردنی پێش وەختە بکەن

سەلاحەدین دەمیرتاش داوای لە خەڵک کرد بۆ ڕزگار بوون لە دەستی حکوومەتی مافیایی تورکیا خێرا بە هاودەنگییەوە داوای بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پێش وەختە بکەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی هاوبەشی پێشووی حیزبی دیموکراتیکی گەل لەڕێگای تویتەرەوە داوای لە خەڵک کرد بۆ ڕزگار بوون لە دەستی حکوومەتی مافیایی تورکیا خێرا بە هاودەنگییەوە داوای بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پێش وەختە بکەن.

دەمیرتاش کە لە بەندیخانەی ئێدیرنە لە بەند دایە، بە بڵاو کردنەوەی 4 تویت لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسی:

"ئەم دۆخە شایانی ئێمە نییە. نیگەران مەبن، ئێمە دەست بە دەستی یەکەوە دەدەین و کاروبارەکان ڕێک دەخەین. هەمووتان لە هەر کوێ هەن، بۆ ڕزگار بوون لە دەستی حکوومەتی مافیایی تورکیا خێرا بە هاودەنگییەوە داوای بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پێش وەختە بکەن. خۆتان ڕێک بخەن و هیوادار بن. دڵنیا بن ئێمە سەردەکەوین. بە عەشق و خۆشەویستییەوە."

News Code 37321

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =