بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکردەیەکی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت کە ھاوسۆزی و پشتیوانی لەخەباتی گەلی فەڵەستین بۆ دروستکردنی قەوارەی سەربەخۆ ئەرکێکی مرۆیی و ئەخلاقییە.
ئەبوبەکر کاروانی، سەرکردەی دیاری یەکگرتو لەپەیامێکدا وتی: ھاوسۆزی لەگەڵ گەلی فەڵەستین و خۆڕاگری و بەرگریی ئەفسانەیی غەزەییەکان، لەپێناو کۆتایھاتن بەداگیرکاری و ژێر چەپۆکی وستەم ودروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین و پیادەکردنی بڕیارە نێودەوڵەتیەکانی پەیوەست بەوپرسە، ئەرکێکی ئینسانی و ئەخلاقیە.
ماوەی چەند رۆژێکە گرژییەكان لەنێوان گروپە چەکدارەکانی فەڵەستین و سوپای ئیسرائیل لەسەر چەند خانویەکی گەڕەکی شێخ جەڕاح لە قودس- ئورشەلیم گەیشتونەتە لوتكە، حەماس نزیکەی دو هەزار موشەکی لە غەززەوە ئاڕاستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل کردوە و ئیسرائیلیش بە توندی بەرپەرچی داونەتەوە، سەدان هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و برینداربون ئەوە جگە لە وێرانکردنی چەندین باڵەخانە لە غەززە.
Your Comment