بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهۆی هاتنە خوارەوەی ئاستی ئاوی ڕووباری فرات لە ئەنجامی بچڕانی ئاو لەلایەن تورکیاوە زۆربەی وێستگە ئاوییەکان لە کوردستانی سووریا لەکار کەوتوون.
بەرپرسانی خۆجەیی ڕایانگەیاند کە یەک ملیۆن کەس لە کوردستانی سووریا تووشی بێ ئاوی تەواو هاتوون و لە ئەو ناوچە خەریکە کارەساتی مرۆیی ڕوو دەدات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی گازتە قارینچا، تورکیا لە ،27 ی جوونەوە بەردەوام خەریکی کەم کردنەوەی ئاوی ڕوباری فرات بەرەوی لای سووریایە.
محەمەد تربوش، بەرپرسی بەنداوەکانی کوردستان لە کاردانەوە بە ئەو بابەتە وتی: کەم کردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی نەخۆشی جیدی. ئێمە نیگەرانی سەرهەڵدانی نەخۆشی چڵکی وەکوو وەبا لە ئەو ناوچەیەین. چونکوو زۆربەی شارەکانی کوردستانی سووریا لە ڕووباری فرات کەڵکوەردەگرن.
Your Comment