AP ١٤٠٠ گوڵان ١٩ ٠٧:٤١

لە ئۆپراسیۆنێکدا;

دەستگیری هەشت ئەندامی باڵای داعش لە ئەستەنبۆڵ

دەستگیری هەشت ئەندامی باڵای داعش لە ئەستەنبۆڵ

پۆلیسی تورکیا 8 ئەندامی داعشی لە ئەستەنبۆڵ دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پۆلیسی ئەستەنبۆڵ لە هەلمەتێکدا کە دوێنێ لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە چوو، 8 ئەندامی داعشی دەستگیر کرد.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی جمهووریەت، لە هەلمەتەکەی ڕۆژی ڕابردوو لە ئەستەنبۆڵ کە بە ئامانجی دەستگیری ئەندامانی داعش بەڕێوە چوو، پۆلیس بە هێرش بۆ سەر 15 شوێنی جیاواز توانی 8 ئەندامی داعش دەستگیر بکات. پۆلسی وتوویە کە 3 کەس لە ئەو کەسانە لە ئەندامانی پایەبەرز و رێبەرانی کاریگەری داعشن.

یەکێک لە کەسە دەستگیرکراوەکان "محەمەد خەیر د" بەرپرسی ئۆپراسیۆنی بوردمانی هەندێک ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی سوپا و هێزە چەکدارەکانی تورکیا و خاوەن پلەی ستوانی لە داعشە. لە کەسەکانی دیکەش "عەبدولجەبار. ب" بەرپرسی چاک کردنەوەی بریندارانی داعش و دابینی دەرمان بۆ ئەندامانی داعش لە باکووری سووریا و " زەکەریا ک" بەرپرسی چێ کردنی پەساپۆرتی ساختە ۆ هەڵهاتنی داعشییەکانن.

News ID 37221

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha