کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی قودس

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر نوێژخوێنەکانی مزگەوتی قودس لە داویین هەینی مانگی ڕەمەزان, وتی: ئەم هێرشانە ئیدانە دەکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلاماری ئیسرائیل بۆ سەر موسڵمانانی فەلەستین لە مزگەوتی ئەقسای ئیدانە کرد.

خەتیب زادە وتی: ئەم جەنایەتە جەنگیە جارێکی دیکە خووی جەنایەتکارانەی ڕژێمب زایۆنی بە هەموو جیهان نیشان دا.

ئەوەشی وت کە ئەم جەنایەتە دژە مڕۆڤانە لە بنەماڵەی شەهیدانی ئەم پەلامارە سەرەخۆشی  دەکەین و داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین ئەرکی خۆی بەرانبەر ئەم پەلامارانە لە ئەستۆ بگرێت.

جەختیشی کرد کە ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی گەلی فەلەستین.

News Code 37213

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =