بە پێی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا وێڕای ئاماژە بەوەی کە ناوچەی ئازادی بانە-مەریوان لە مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام پاش چەندین ساڵ پەسند کراوە، وتی: ئەم کارە لە ڕەوتی گەشەی کوردستاندا کاریگەرە و وەرگرتنی سەرمایەدانەران خێراتر دەکاتەوە.
ئەو ڕێزی لە ماندووبوونی نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی گرت و وتی: پەسند کرانی ناوچەی ئازادی بانە- مەریوان هەواڵێکی خۆش و شادی هێنەر بۆ خەڵکی کوردستان لە نزیکەی هەڵبژاردنەکانە و دەبێتە هۆی هاودەنگی و هاودڵی زۆرتری خەڵک و کەم بوونەوەی کۆڵبەری لەم پارێزگایەی بەدواوە دەبێت.
بۆچوونی ئێوە