بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێلێان لە سەردانی بەڕێوەبەردنی گەڵاڵە گەشتیارییەکانی گوندی نگڵ، ڕایگەیاند: ئەو گەڵاڵەگەلە لە بواری گەشتیاری سەیران، خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات و پردی هەڵواستراوی شووشەیی بە درێژایی 450 مەتر، جامپینگ بە بەرزایی 88 مەتر، ئیگل زیپ بە درێژایی 450 مەتر، زیپ لاین بە درێژایی 370 مەتر، سوینگ و ڕافتینگ بە درێژایی 4 کیلۆمتر دەگرێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو گەڵالە لە لایەن کۆمپانیای گەشتیاری پردی میرخانی نگەڵەوە بەڕێوە دەبرێت و بەشگەلێکی تر لەوانە ڕێستورانت، ئالاچیق، شاری یاری و 8 یەکەی نیشتەجێیە.
لە پاڵ هەموو ئەو گەڵاڵەگەلەشدا یەکێک لە گەورەترین هەلە گەشتیارییەکانی گوندی نگڵ بۆ ساڵەهای ساڵ، هەبوونی قورئانێکی گەورەی پیرۆزە کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی خەلافەتی حەزرەتی عوسمان(د.خ) و کۆنترین قورئانی ئێران دێتە ئەژمار و لە ڕیزی چوار قورئانی کۆنی جیهانە کە بە شێوەی خەتی کووفی نووسراوە.
Your Comment