بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمیرعەباس نەزەری زادە لەم بارەوە وتی: تا ئێستا تەنیا ڕۆژانی سێشەمە فڕین لە سنەوە بۆ تاران و بە پێچەوانەوە نەبوو کە پاش داواکاری خەڵک و شوێنگیری ئێمە، بەستێنیک ساز کرا بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێ جگە لە ڕۆژانی هەینی گەشتی فڕۆکە لە پارێزگای کوردستانەوە بەردەوام دەبێت.
ئەو وتیشی: ئیستا کۆمپانیاکانی قێشم ئەیر و ئاسمان لە هەموو ڕۆژانی حەوتە جگە لە هەینی فرینیان هەیە و لە داهاتووشدا کۆمپانیای پارس ئەیر دوو فڕینیتر بە کۆی فڕینەکانی فرۆکەخانەی سنە زیاد دەکات.
ڕاشیگەیاند: لە ڕۆژانی نەورۆزی ئەمساڵ واتا ١ تا ١٥ی خاکەلێوە ٥١١ موسافیر هاتوونەتە نێو پارێزگا و ٤٩٧ کەس چوونەتە دەرەوە.
Your Comment