AP ١٤٠٠ گوڵان ٩ ١٨:٣٦

تەرمی کۆڵبەری کوژراوی چاڵدرانی گەڕایەوە ئێران

تەرمی کۆڵبەری کوژراوی چاڵدرانی گەڕایەوە ئێران

ئێوارەی دوێنێ تەرمی حەسەن کچلانلوو کۆڵبەری خەڵکی چاڵدران کە بە هۆی ئەشکەنجەی پۆلیسی تورکیا گیانی خۆی لە دەست دابوو، گەڕایەوە ئێران و بە خاک سپێردرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، پێنشەمە ٢٦ی خاکەلێوە حەسەن کچلانلوو کۆڵبەری چاڵدرانی بە ئەوپەڕی بێڕەحمییەوە بە دەستی هێزەکانی پۆلیسی سنوورەوانی تورکیا ئەشکەنجە کرا و کوژرا.

ناوبراو ٤٣ ساڵ تەمەنی بوو و لە گەڵ کۆڵبەرێکی ١٧ ساڵان لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کران و پاش ئەشکەنجەیەکی زۆر، کوژران. کۆڵبەری دیکەش لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

تەرمی کۆڵبەری ئێرانی لە پزیشکی یاسایی شاری وانی تورکیا بوو و دوێنی گەڕایەوە بۆ چاڵدران و بە خاک سپێردرا.

ئەم بابەتە ناڕەزایی زۆری بەدواوە بوو و لە میدیا ناوخۆیی و بیانییەکاندا باسی زۆری لە سەر کرا. پاشان وتەبێژی دەوڵەت ڕایگەیاند: لە کاتی ڕوودانی ڕووداوەکە خێرا شوێنی بابەتەکەمان گرت و لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا لە ئاستی باڵوێزخانە و کۆنسوولخانەدا وتووێژمان کرد و پشتیوانی لە شارۆمەندەکانمان دەکەین.

News ID 37078

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha