بە پێی هەواڵی میهر، عەلی ڕەبێعی لەم بارەوە وتی: پاش ڕووداوەکە، خێرا هێزە سنوورییەکانی هەردوو وڵات لە ناوچەی چاڵدران دانیشتنێکیان بەڕێوە برد. وتەکانی ئەو ئێرانییانەی ئەشکەنجە کراون لە سنوورەوانیدا تۆمار کراوە و وەزارەتی دەرەوە هەمان ڕۆژ، نووسراوەی خۆی ڕادەستی باڵوێزی تورکیا کرد.
ناوبراو ئەم ڕوداوەی بۆ پێوەندیی دیپلۆماتیکی هەردوو لایەن بە شتیکی خراپ زانی و وتی: ئەم ڕووداوە دەبێ ڕوون بکرێتەوە. لێکۆڵینەوە درێژەی هەیە. بێگومان کۆماری ئیسلامی ئێران مافی شارۆمەندەکانی بە شێوەیەکی جیدی شوێنگیری دەکات.
بۆچوونی ئێوە