بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدۆڵاهیان سکرتێری گشتیی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە فەلستین وتی: ئەم ڕۆژانە هەموو جیهان بینەری بزووتنەوەی نوێی پیاوان، ژنان و لاوانی قودس بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی، ئایینەکان و بایەخە مرۆییەکانن.
ئەو وتیشی: بێگومان گەشە و درێژەی ئینتفازەی ڕەمەزان لە هەموو وڵاتانی فەلستین ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە. حیماسەی ئەم ڕۆژانەی قودس مزگێنیدەری هەستانەوەی بەربڵاوی خەڵکی فەلستین و بەرخۆدان دژی داگیرکەرانی ڕژیمی زایۆنی و ئازادی قودس و خاکی مێژوویی فەلستینە.
ناوبراو لە کۆتاییشدا وێڕای داکۆکی لە سەر پشتیوانی و یارمەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە فەلستین، وتیشی: ئێمە توندوتیژی سەربازانی زایۆنی و شارۆچکەنشیکە داگیرکەرەکان دژی خەڵکی فەلستین بە توندی ئیدانە دەکەین.
Your Comment