هاویشتنی 10 مووشەکی فەلەستینی بەرەو شارۆچکە زایۆنی نشین

مێدیا ئیسرائیلییەکان جارێکی دیکە هێرشی مووشەکی بەرەو شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لە دەڤەری کەرتی غەزە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، کەناڵی ئەلمناری لوبنان بە گێڕانەوە لە مێدیا فەلەستینییەکان ڕاپۆرتی دا کە 10 مووشەکی فەلەستینی جارێکی دیکە لە کەرتی غەزەوە بەرەو شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی ئەو دەڤەرە هاوێژرا.

ئەو هێرشە مووشەکییە کەمتر لە دوو کاتژمێر دوای هێرشی مووشەکی هێزەکانی بەرخۆدانی کەرتی غەزە بەرەو شارۆچکە ئیسرائیلییەکان ئەنجام درا؛ هێرشێک کە دەستەبجێ لەگەڵ ئاگری تۆپخانەکانی سوپای ئیسرائیل بەرەوڕوو بووەوە.

لە هەمان کاتدا هەندێک کەس لە بەرز بوونەوەی دەنگی ئاژیری مەترسی لە ئیسرائیل هەواڵیان دا.

بە وتەی ئەو مێدیاگەلە دوو مووشەکی فەلەستینی لەلایەن سیستەمی دژە مووشەکی ئیارئیلەوە تێکشکاوە؛ بەڵام پاشماوەی مووشەکەکان سەرەڕای پەڕینەوە لە هێڵی پەدافەندی مووشەکی، لە ناوچەی چۆڵ هاتنە خوارەوە.

شیاوی باسە کە شەڕی بەرەی بەرخۆدان لە کەرتی غەزە لەگەڵ سوپای ئیسرائیل هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵک لە کەنارە ڕۆژاواییەکان و کەرتی غەزە لە پاڵپشتی لە مافی نەتەوەی فەلەستین لە قودسی داگیرکراو بۆ چوونە ژوورەوە بۆ ناو مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا و بابولعەموود هاتووەتە ئاراوە..

News Code 36980

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =