بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌یاداشتێكدا كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كردووه ده‌ڵێت:"ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان بەشێوەیەکی مەترسیدار پیسبوەو مەترسی گەورەی چەندین نەخۆشی ھەیە لەوانە شێرپەنجە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره نوسیویهتى:"پاشماوەی پاڵاوگەو گۆڕەپانی نەوت‌و تێزابی تانجەرۆو سلێمانی‌و ئێران دێتە دەریاچەی دەربەندیخانه‌وه و بڕێکی زۆر قوڕقوشمی تێدایە، شەش ڕۆژ جارێک ئەم ئاوە بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت بەبێ ھیچ فلتەرێک، بەپێی پشکنینەکانیش نەک بۆ خواردنەوە بۆ ھیچ بەکارھێنانێک نابێت‌و نەخۆشی پێست دروستدەکات".
به‌وته‌ى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، "پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان کە 40%ى تەواوبوە، ئێستا وەستاوە کە دەیتوانی گرفتی ئاو چارەسەربکات".
Your Comment