AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٣١ ١٩:٥٢

بە فەرمانی دادستنەکان؛

35 کەس بە تۆمەتی پێوەندی لە گەڵ کوودەتای 2016 لە تورکیا دەستبەسەر کران

35 کەس بە تۆمەتی پێوەندی لە گەڵ کوودەتای 2016 لە تورکیا دەستبەسەر کران

پۆلیسی تورکیا لە دەستبەسەر کردنی 35 کەس بە تۆمەتی پێوەندی لە گەڵ کوودەتای 2016ی تورکیا هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئاناتۆلی، پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ 35 کەسی بە تۆمەتی پێوەندی لە گەڵ فەتحوڵا گولەن، دژایەتی کردنی حکوومەتی تورکیا و پێوەندی لە کوودەتای 2016 دەستبەسەر کرد.

بە پێی ئەم هەواڵە، ئەمڕۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوکات لە ئەنقەرە و 17 شاریتری تورکیا بەڕێوە چوو و 30 کەس دەستبەسەر کران.

چەن ڕۆژ پێشتریش 43 کەسیتر هەر بەم تۆمەتانەوە دەستبەسەر کراون.

News ID 36933

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha