بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیبراهیم زارعی ڕایگەیاند: سنووری باشماخ لە 6 ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووەوە و دوای بەرز بوونەوەی هاتنی زۆری موسافر و بە پێی داخرانی چەند سنووری دیکە، بە ئامانجی ڕێگری لە هاتنی ڤایرۆسی گۆڕدراو بۆ پارێزگا، داخراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەو قەدەغەیە بەس بۆ هاتوچۆی موسافرەکانە، درێژەی دا: بۆ شۆفێری ترانزیتەکانیش بەلگەی کاتیی هاتوچۆ دەرناکرێت و ئەوانیش ئیزنی هاتن بۆ ناو شارەکانی پارێزگای کوردستانیان نییە.
Your Comment