بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێ موشه‌ك له‌و موشه‌كانه لەناو ئه‌و بنكه‌یه‌دا کەوتونەتە خوارەوە، سێیان دیكه‌ش لە دەرەوەی بنکەکە کەوتونەتە خوارەوە، به‌وهۆیه‌وه 2 (دو) سه‌ربازی عێراقی برینداربون.
بنکەی ئاسمانیی بەلەد ده‌كه‌وێته باشوری پارێزگای سەلاحەدین، بنکەی سەرەکیی فڕۆکەکانی F16ـی عێراقە، پێشتر ئه‌و بنكه‌یه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌كارده‌هێنرا، له‌ئێستاشدا ژماره‌یه‌ك به‌ڵێنده‌ری ئه‌مریكی و فه‌رمانبه‌ری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی F16 ی لێماوه.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕؤ یەکشەممە دو گولـلە هاوەن ئاڕاستەی کفری کران و بەگوێرەی زانیارییەکانیش یەكێک لە هاوەنەکان لە ناوەندی شارەکە و یەکێکی دیکەشیان لە ناوچه‌ی باوەشاسوار کەوتوەتە خوارەوە.
بۆچوونی ئێوە